ک.م.م.ک:
پێنجشەمنە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری دێولان بەناونیشانی شادمان ئەحمەدی چەندد کاتژمێر پاش دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەژێر ئەشکەنجە گیانی بەختکرد.
سەرچاوەگەلی متمانەپێکراەە لەمبارەوە کوتوویانە: ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە ماڵی خۆیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ کەلانتەری ڕاگوازرا.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە، بنەماڵەی شادمان ئەحمەدی پاش چەندد کاتژمێر ئاگادار دەکرێنەوە کە منداڵەکەیان لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستداوە و بنەماڵەی گیانبەختکردوو کەوتوونەتە ژێر گوشارەوە کە تەرمی منداڵەکەیان لە شەودا و بەبێ هەبوونی خەڵک ئەسپەردەی خاک بکەن.
ق.ش