ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چەندد هاوڵاتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کە دژبە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان بەشداریان کردبوو، دەستبەسەر کراون و لێرەدا ناوەکانیان خەینەڕوو
دێولان؛ پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، فاتێح حسەین پەناهی خەڵکی گوندی قوڕووچای لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا
پاوە؛ دەستبەسەری دوو برا بەناوەکانی محەممەد ئیمامی خوێندکاری کارناسی بیۆتەکنۆلۆژی زانکۆی بەهەشتی شەممە ٥ی سەرماوەز دەستبەسەر کرا و دواتر براکەی بەناونیشانی ڕاشد ئیمامی دەستبەسەر کرا
شنۆ؛ چوارشەممە ١٦ی سەرماوەز ٨ هاوڵاتی بەناوەکانی؛ عەلی شەرافەت،
ئیبراهیم شەرافەت، یووسف ئازرەنگ، حسەین شەڵتووکی، کەریم توتونکار، ڕەحیم فەلاح، نیما میهەنخاە و شەفیع حەسەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کران.
بەپێی هەواڵەکە، ئەم ٨هاوڵاتییە بە شێوەی توندئاژۆیانە دەستبەسەر و پاشان دەستیاندایە تاشینی سمێڵیان وەکوو سووکایەتی
هەروەها موبایلی ئەم هاوڵاتیانە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
ق.ش