شنۆ؛ دەسبەسەرکردنی ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی خێرخوازی ژیانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ” ئیدریس کارساز ” تەمەن ۵۲ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی خێرخوازی”ژیانەوە” لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکان و شوێنی بەندکران و چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *