هەواڵەکان

ئاگر کەوتنەوە لە داربەڕوەکانی شێخ سڵە ی سەلاسی باوەجانی

ئاگرتێبەردانی دەست ئەنقەستی نەیارانی سروشت و ژینگەی زاگرۆس درێژەی هەیە

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ ۲٤ ی خەرمانانی ۹٥ی هەتاوی دارستان و داربەڕوەکانی شێخ سڵە سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی ئاگری تێبەر درا.

بەهۆی ئەمەوە زەرەرێکی زۆر بە لەوەڕگاو و دارستانەکانی سەلاس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتوە و بێدەنگی مێدیای حکومی و ڕێکخراوە حکومییەکانی پەیوەندیدار بە ئاگرکەوتنەوە لە سروشتدا، خۆی ئەوگۆمانە دروست ئەکا کە دەستێک لە پشتی ئەم کردەوانەوەیە.

شایانی باسە ژینگە پارێزان و خەڵکی مەدەنی بە کەمترین کەرەستەی پێویستەوە ئاگرەکەیان کوژاندەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

زیندانیکی کورد لە بەندیخانە سەقز سەرڕای مانگرتن لە خواردن ،دەگوزرێتەوە بۆ زیندانی دیواندەڕە

ناردنی نەوید محەممەدی بۆ مەرەخەسی لە زیندان

ڕەوشی کەماڵ شەریفی نالەبارە/ لە هەموو مافەکانی بێبەش کراوە