ئازادی بە دانانی بارمەتەبەسەرهاتی زیندانیسلایدەرهەواڵەکان

بۆکان؛ هاووڵاتییەک بە دابینکردنی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “هێمن مام قادری ” بەندکراوی سیاسی پێشوو بە دانانی بارمتەی قوڕسی ٢ ملیار و نیوی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

پێویستە بگوترێ کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ئەمساڵدا دەستبەسەر دەکرێت و پاشان لە دەستی هێزە ئەمنییەکان ڕادەکات، تەقەی ڕاستەوخۆی لێ دەکەن و بریندار دەبێت، بۆچارەسەرکردن بە برینداری سەردانی نەخۆشخانەیەک لە شاری ورمێ دەکات و دیسان لە نەخۆشخانە بە برینداری و به بێ نواندنی بڕیاری دادوەر دەستبەسەریان کرد بۆوە، و تا ئێستا لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، پێشووتر هێمن مام‌قادری بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران ۵ ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی بە سەر دا سەپا بوو، و لە بەندیخانەکانی ئێران لە شاری بانە و سەقز و بۆکان تێپەڕی کرد بوو.

ع. ر

Related posts

گوڵتان کشاناک دەستی بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کرد: دەبێت گۆشەگیری سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت

دابەزینی ئاوی بەنداوی بەنیر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

مێردمنداڵێک ۱٦ ساڵان لە جوانڕۆ دەستبەسەر کرا

Leave a Comment