ک.م.م.ک:
دووشەممە رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی بەندکراو بە ناوی ” هێمن حەفارمستەفایی ” بەندکراوێ مەحکووم بە ئێعدام خەڵکی شاری مەریوان لە بەندیخانەی سنە، لە کاتی سەرهەڵدانی شۆڕشی زیندانییەکانی لە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ڕابردوو دا لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی ناو بەندیخانە بێسەروشوێن کراوە و تا ئێستاش لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
لە لایەکی دیکەوە، خوێندکارێکی زانکۆ بە ناوی “نەسیم مەردووخی ” خەڵکی شاری سنە کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ڕابردوو دا لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا بوو، لە لایان لقی دووی دادگای بەندیخانەی ئەوینی تاران تۆمەتی کۆبوونەوە و هاوکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی خراوەتە پاڵ.
ع. ر