ئێعدامی نهێنی و تۆمارنەکراوی زیندانییەک لەبەندیخانەی سەقز

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەهەواڵنێری کوردستان نیوزەوە: بەندکراوێکی کورد بەتۆمەتەکانی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکانەوە ۲مانگ پێشووتر لەزیندانی سەقز ئێعدام کراوە.

کەسەرچاوە فەرمییەکان ڕووماڵیان نەکردووە.هاتووە کە کامەران مەلەکی ڕۆژی ۱٦ی پووشپەڕی ۱۳۹٥ئێعدام کراوە.یەکێک لەنێزیکانی ناوبراو ڕوونی کردەوە:کامەران بەرلە دەستبەسەرکرانی شۆفیری تەکسی بووە تائەوەی کە مانگی پووشپەڕی ۱۳۹۲ یەکیلۆ و۲٥۰ گرام مادەی هۆشبەر لەماشێنەکەیدا دۆزرایەوە.هەروەها دەڵێ:کامەران لەهەموو لێپرسینەوەکانی ڕایگەیاندووە کەئەو مادەیە هی ئەونەبووە وئاگادارییەکی لەسەری نییەو تەنانەت کەس وکاری پشتڕاستیان کردۆتەوە کەناوبراو هیچ چەشنە پێوەندییەکی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان نەبووە.

کامەران مەلەکی لە۲٨ی ڕەزبەری ۱۳۹٤ ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

جێگەی باسە دوومانگ بەسەر ئێعدامی ناوبراودا تێدەپەڕێ ولایەن پێگەیەنەرە فەرمییەکان وپێوەندییە گشتییەکانی هێزی قەزاییەوە ڕانەگەیەندراوە وڕێخراوە مافی مرۆییەکانیش تابەرلە ئێستەدەستیان بەوهەواڵە وتۆمارکردنی ڕانەگەیشتووە.

بابەتگەلێکی لەم چەشنە ترسی لەزیاتر بوونی ئاماری ڕاستەقینەی ئێعدامی نەتەوەکان وگرووپە ئیتنیکییەکانی دیکەی لەگەڵ ئەوەی لەلایەن پێگەیەنەرەکانی مافی مرۆڤی تۆمار دەکەن،دەباتە سەرەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماری ئێعدامی لەساڵی ۲۰۱٥ لەئێران ۱٨٪ولەڕۆژهەڵاتی کوردستان ۳۱٪ڕاگەیاندووە.ئەم ئێعدامانە ۳٨کەس کە ۱٨کەسیان سیاسی و۲۰کەسیان بیروباوەڕی ڕاگەیەندراوە.

جێگەی باسە کە٤٥٪کەسانی ئێعدام کراو کوردن وئەمە بەو واتایەیە کەئاماری ئێعدامی کوردەکان ۲/٥ ئەوەندەی نەتەوەکانی دیکەیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان