ئێران بەڵێنە مافی مرۆڤیەکانی خۆی جێبەجێ ناکات
بەپیی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی زەید ڕەعد الحسێن ،کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەهاریکاری نەکردن لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە وخۆبواردن لەچاکسازی مافی مرۆڤ لەئێران تۆمەتبارکرد.
ڕەعدحسێن لەسی وسێیەمین دانیشتنی گشتی شۆرای مافی مرۆڤ لەڕێکوتی سێشەممۆ ۲۳ی خەرمانان(۱۳ی سپتەمبەر)دەستی دایە وتارخوێندنەوە لەمەڕئەم مژارە وشێوازی چەندد ووڵاتی وەکوو ئێرانی لەپێوەندی لەگەڵ دۆخی مافی مرۆڤی لەووڵاتەکەیان بەتوندی خستە بەرباس وڕەخنەی جیددی.
بەرپرسی باڵای شۆرای مافی مرۆڤی ڕێخراوەی نێودەوڵەتی هەروەها ڕایگەیاندوە کە وڵاتانی ئێران ،کوریای باکوور، سوریا، ئێریترە، وبلاڕووس وئیسڕایل بەردەوام لەهەوڵدان بەربەست دابنێن لەبەردەم پشکنین وسەردانەکانی ئەم ڕێکخروەیە.
شۆرای مافەکانی ڕێکخراوی مرۆڤی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لە ٤۷ وڵات پێکهاتووە کە بەشێوەی خولی بۆ ئەندامەتی ئەم ڕێکخروەیە هەڵدەبژێردرێن. ئامانجی ئەم ڕێکخراوەیە لێکۆڵینەوە لەمەڕ پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەسەرانسەری جیهان وهەوڵدانە بۆ سڕینەوەی کەمووکووڕیی وپێشێلکارییەکانە.
ڕەعدحسێن لەساڵی ۲۰۱۲ بۆبەرپرسایەتی شۆرای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئەرکدارکرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان