دارستانە پارێزراوەکانی مرخێڵ، دشە وبلەبزان لەشاری پاوە تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتن

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی سێ شەممۆ ۲۳ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی دارستانە پارێزراوەکانی مرخێڵ، دشە وبلەبزان سەربە شاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ئاگرکەوتنەوەی بەئەنقەست بوون.

شایەتحاڵێک لەهەمبەر ئەم ڕووداوە ڕایگەیاند کە خەسارێکی هەرە زۆر وبەعەمد لەلایەن کەسانی سەر بەحکوومەتەوە بەدارستانەکانی پاوە لەئەمساڵدا گەیشتووە وتا ئێستەیش بەرپرسانی حکوومی لەهەمبەر ئەم مژارە بێدەنگییان هەڵبژاردووە وبۆ کوژاندنەوەی دەستپێشخەرییەکیان نەکردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە خەڵک وچالاکانی ژینگەپارێزی پاوە خۆبەخشانە وبەکەمترین کەرەستەوە دەستیان داوە کوژاندنەوەی ئاگر وچەندد کەسێکیش تووشی خەساری جیدی وسووتان هاتوون.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەچوارچێوەی لەناوبردنی ژینگەی کوردستان لەڕێگەگەلێکی وەکوو ئاگرکەوتنەوە ولێدانی بەنداو لەم دواییانەدا لەهیچ هەوڵێک دەستی نەپاراستووە وبوو بەهۆی بەدیهێنانی بیابان وچۆڵگە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان