ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢ی سەرماەزی ٢٧٢٢ی کوردی، فەرشاد ڕۆستەمی خەڵکی قەسری شیرین لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، فەرشاد ڕۆستەمی یەکێک لە واژۆکەرانی بەیانییەی هونەرمەندانی کورد بۆ مەحکووم کردنی کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی و پشتیوانی لە سەرهەڵدانی گشتییە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ژەنیاری کەمانچە و قیچەک و ڕێکخەر و ئاوازدانەر لە شاری قەسری شیرین سەربە کرماشانە.تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
ق.ش