ئابدانان؛ مانگرتنی منداڵێکی قۆناغی سەرەتایی لە ناڕەزایی دژی دەستبەسەری باوکی

ک.م.م.ک:

تیام شامرادی منداڵی قۆناغی سەرەتایی خەڵکی ئابدانان لە ناڕەزایی دژی دەستبەسەری باوکی مەهدی شامرادی پتر لە دوو حەوتوویە لە بەرانبەر دادگوستەری حکوومەتی ئێران لە ئابدانان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و بۆ قوتابخانە نەچووە.

تیام شامرادی لەگوندی جابر ئەنسار پێنج کیلۆمەتری ئابدانان پتر لە دوو حەوتوویە لەبەردەم دادگوستەری ئێران لە ئابدانان خوازیاری ئازادی باوکیەتی.

شیاوی باسە کە، تیامی منداڵ بەبۆنەی داوای یاسایی باوکی لەبەردەم دادگوستەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێرشی کرایەسەر و لێی درا.

ئەم کچە منداڵە، کچی موهدی شامرادی لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی گشتی ئەم دواییانەی ئابدانانە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *