سەقز؛ دەستبەسەری گەنجێکی ٢٣ساڵ تەمەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە زساری سەقز هێرشیان کردەسەر ماڵی گەنجێکی ٢٣ساڵ تەمەن بەناونیشانی سارۆ کەریم پوور، دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە، توندئاژۆیانە پەلاماریان داوە و لێیان داوە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم گەنجە ٢٣ساڵ تەمەنە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *