درێژەی دەستبەسەری و چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیان لە کرماشان و ئیلام

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، هەینی ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرا هاوڵاتییەکیان بەناونیشانی هێرش ئەمینی خەڵکی پاوە دەستبەسەر کرد.

هەروەها پێنجشەممە ١٠ی سەرماوەزیش، چالاکێکی دیکەی یارسانی بەناونیشانی سەید کەرەم عەباسی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری ساوە لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

هەرلەم چوارچێوەیەدا، سێشەممە ٨ی سەرماوەز، فەرشید بابامرادی ٢٧ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی سەرپێڵ سەربە شاری دەڕەشار لە پارێزگای ئیلام پاش دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ زیندانی ماهپارەی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، حکوومەتی ئێرا. بۆ سەرکوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە شارەکانی کوردستان و ئێران، دەستیان داوەتە دەستبەسەری بەربڵاوی هاوڵاتیان و تا ئێستە هەزاران کەسیان دەستبەسەر کردووە کە چارەنووسی ڕێژەیەکیان نادیارە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *