نادیاربوونی دۆخی سێ هاوڵاتی ڕفێنراو لە تیکاب

ک.م.م.ک:

هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوتی ڕاپەڕینی بەربڵاوی گەلی کورد و ئێران، دەستیان دایە ڕفاندنی هاوڵاتیان و لەم هێرشەدا، سێ هاوڵاتی خەڵکی تیکاب بەناوەکانی وەحید دەیهیم، مەهدی مورادی کوڕی ئیبراهیم و سامان مەحموودی کوڕی سابیریان ڕفاند.

بەگوێرەی هەواڵەکە، پاش ڕفاندنی ئەم هاوڵاتیانە لەلایەن هێزە چەکدار و تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەم هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوانە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

شیاوی باسە کە، کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە ڕفێنراوانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *