هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی بۆ زیندانی ئێران لە شنۆ گوازرایەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کازم تابناک کوڕی محەممەد ئەمین خەڵکی گوندی سینگان سەربە شاری شنۆ، بۆ کێشانی حوکمەکەی گوازرایەوە بۆ زیندانی ئەو شارە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ پاش ئەوەی هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی بەڵام نەیانتوانی دەستبەسەری بکەن دواجار لە ڕێی تێلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی دەکەن و بەو شێوە دەستبەسەری دەکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *