ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە،
محەمەد جەواهری خەڵکی سەردەشت، خوێندکاری بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکانی زانکۆی تاران، لە لایەن لقی ۷٤ی دادگای ئینقلابی ئێران، بە چوار ساڵ و حەوت مانگ زیندانی تەعزیری و ۷۴ قامچی و دوو ساڵ قەدەغەی بەجێهێشتنی وڵات سزادرا.
شایانی باسە کە ناوبراو، بە هاوکاری هێزە حەراسەتییەکانی زانکۆ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێران، دوای ئەوەی لە خابگا دەرکرا، لە تەرمیناڵ دەستبەسەر کرا بوو و دوای ۲۱ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ ملوێن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانیی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە، محەمەد جەواهری دواتر لە لایەن لقی ۲٦ی دادگای ئینقلابی ئێرانە بە تۆمەتی کۆبوونەوە و هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نیشتمانی، بە گشتی بە چوار ساڵ و حەوت مانگ زیندانی تەعزیری سزادرا.
ع. س