دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە دێولان و قوروە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی چوارشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی نەوید سوڵتانیان ١٩ ساڵ تەمەن خەڵکی دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

هەرلەم چوارچێوەدا چەندد ڕۆژی بەرێ گەنجێکی ٢١ ساڵ تەمەنی خەڵکی قوروە بەناونیشانی نیما حەیدەری خوێندکاری بواری کۆمپیۆتەری زانکۆی ئازادی قوروە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *