نەجیبە ساڵەحزادە لە لایەن دادگای سەقزەوە پاکانە بۆ کرا و بێتاوان ناسرا

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: نەجیبە ساڵەحزادە هاوژینی مەحموود ساڵحی کە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبونەوەیکی کرێکاریدا تۆمەتبار کرابوو لە بڕواری ۲٦ی گەلاوێژی ساڵی ۹٥ی هەتاویدا لە لایەن دادگای لقی یەکی سەقزەوە پاکانەی بۆ کرا و بێ تاوان ناسرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە نەجیبە ساڵەحزادە هاوژینی چالاکی کرێکاری مەحموود ساڵحییە، لە لایەن لقی دووی دادگای شارستانی سەقزەوە بە تۆمەتی سەفەر بۆ وڵاتی فەڕەنسە لە سەر بانگهێشی هاوژینەکەی و بەشێوەی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەێیکی مافی کرێکاریدا بەشداری کردبوو، هەروەها بە تۆمەتی پروپاکەندە دژی نیزام لە فەیسبوکدا و بەرگری لە ڕەزا شەهابی کە گۆیا دان پێدادانی سەر بەڕەوتێکی ئوپوزسیونە و بە نایاسایی بەرگری لە مافی کرێکاران کردوە، تۆمەتبار کرا بوو ، چەندین جار بانگهێشتی دادگا کرابوو.

بەڵام لە دادگای پێداچونەوەدا(لقی یەکی دادگای سەقز) بە بەرپرسایەتی دادوەر سەید جەعفەر ڕەحیمی بە بێتاوان ناسرا و پاکانەی بۆ کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان