ک.م.م.ک:
سێشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستایەکی ئاینیی کورد بەناونیشانی ئارمان سادقی ئیمامی جەماعەتی گوندی حسەینی سەربە شاری دێولان پاش پێناساندنی تۆمەت لە دادگای تایبەتی مامۆستایان ئاینیی لە هەمەدان بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کردن، ئازاد کرا.
مامۆستای کورد ئارمان سادقی بەبۆنەی پشتیوانی لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئاینیی بانگهێشت کرابوو.
ق.ش