ک.م.م.ک:
چوارشەممد ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، ٧ کەس لە ئەندامانی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان لە مۆڵگەی پۆلیسی ڕێگەوبانی بێستوونی کرماشان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لێیان درا و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم چالاکە مەدەنیانەی یارسان هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە هاوڵاتیان، بۆ چاوپێکەوتنی ئەو ئازادکراوانەی لە ذێوڕەسمی ٢٧ی خەزەڵوەر لە شاری سەحنە دەستبەسەر کرابوون، سەردانی ئەو شارەیان کردبوو، بەڵام لە گەڕانەوە بۆ کرماشان لە بازگەی پۆلیسی ڕێگەوبانی بێستوون ماشێنەکانیان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕادەوەستێندرێ و بە لێدان و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر دەکرێن.
ناونیشانی دەستبەسەرکراوان بەم شێوەی خوارەوەیە:
١. سیاوەش حەیاتی، ئەندام و وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری
٢. سەید ئەمین عەباسی، ئەندامی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری
٣. کاکی فەرزاد ئەڵماسی، ئەندامی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری
٤. عەلی نەزەری ئەندامی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری
٥. ڕووزبەی حەیاتی
٦. محەممەد قەبووڵی
٧. سەید سرووش عەباسی
شیاوی باسە کە، عەلی نەزەری، ڕووزبەی حەیاتی و محەممەد قەبووڵی دوو کاتژمێر پاش دەستبەسەری ئازاد کران. بەڵام تا ئێستە چارەنووسی ٤ هاوڵاتی دیکە و هۆکاری دەستبەسەرکرانیان نەزانراوە.
ق.ش