ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، خوێندکارێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ناوی “شایان پاداش ” سکرتێری پێشووی ئەنجوومەنی سەندیکای زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە حەساری زانکۆ دا لە لایان هێزە ئەمنیەتییە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شیاوی باسە کە، ناوبراو ئێستا خوێندکاری بەشی زانستی پزیشکی ددانی زانکۆی ناوبراوه، وتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ع. ر