ک.م.م.ک:
چوار شەممە رێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “تەرانە زەلابی ” و ” ئایدین غەفاری ” خەڵکی شاری سنە، خوێندکاری بەشی پزشکی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.
پێویستە بگوترێ کە، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەیوەندی لە سەرکووتی خەڵکی ناڕازی لە زوربەی زانکۆکان دەستیان کردوە بە گرتنی هەڕەمەکی زۆرێک لە خوێندکاران کە لە ڕەوتی هەستانەوەی شۆڕشگێڕانە دا بەشداریان کردوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخ و شوێنی بەندکرانی ئەو دوو خوێندکارە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر