لەدەست دا
ک.م.م.ک:
چوارشەممە رێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ” ئاوات قادر پوور “تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی کەریم خەڵکی گوندی مڵالەر، دانیشتوی شاری بۆکان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوو، و بەهۆی گرانی برینەکانی رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کرا ولەوێ گیانی بەخت کرد.
شیاوی باسە کە، ناوبراو لە کاتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی جەماوەری لەو شارە بریندار کرا بوو.
ع. ر