ک.م.م.ک.:
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۲کوردی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “هێمن ئەحمەدزادە و کازم (ئارمان) مەعروفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی بەر دەست کەوتوونە؛ ئەم دەستبەسەرکراوانە بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ورمێ گواستراونەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخەکە و تۆمەتێکیان لەبەر دەستدا نییە.
ر.خ