ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ۲۲ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی “شیوا مفاخیری ” خەڵکی شاری سنە، لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو مامۆستای بیرکاری(ڕیازی) بووە لە شاری سنە، پاش دەسبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە۱۵ ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەستبەسەر کرانی هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخی ناوبراو لە دەست دا نییە.
ع. ر


