مەریوان; خوێندکارێک بە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا

ک.م.م.ک:
دووشەممە ۷ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەکی بەناوی سید پوریا نەحوی خوێندکاری تەمەن 21 ساڵ لە مەریوان لەلایەن لقی 15ی دادگای ئینقلابی تارانەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

جێی ئاماژەیه که ئەو یەکێک بوو لەخوێندکارانی بەشی خوێندنی کارناسیی زانکۆی تەکنیکی شەمسیپور لەتاران کە لە ڕێکەوتی ۱٦ی خەزەڵوەر، بە لێدان و کۆتەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو.

جێی ئاماژەیه که له ڕێکەوتی ۱۹ی خەزەڵوەر لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له گەڵ بنەماڵەکەی بارودۆخی خۆی بەباشی ڕاگەیاندو ئازادکردنیشی ڕاگەیاندبوو، کەچی دوای 50 ڕۆژ لەرێکەوتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن لقی 15ی دادگای ئینقلابەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەلەواتی، بەتۆمەتی کۆبوونەوە و هەڵسووکەوت دژی تەنایی نیشتمانی و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *