خوڕەماوا؛ مانگرتن لە خواردنی هونەرمەندێک لە زیندان

ک.م.م.ک:

شەممە٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، محەممەد عالیپوور هونەرمەندی ٣٦ساڵ تەمەنی خەڵکی خوڕەماوا کە لە زیندانی حکوومەتی ئێران ناسراو بە پارسیلۆن لە خوڕەماوا زیندانی کراوە، مانگرتن لە خواردنی وشکی ڕاگەیاندووە.

ئەم هونەرمەندە زیندانییە کە لە سەرەتای ڕەزبەرەوە و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان دەستبەسەر کراوە، بەنیشسنەی ناڕەزایی دەربڕین بە هەڵپەسێردراوی دۆخی لە زیندان، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

شیاوی باسە کە، لە ئەگەری درێژەدان بە مانگرتن لە خواردنی وشک لەلایەن ئەم هونەرمەندەوە، سڵامەتی ناوبراو لەبەردەم مەترسی جیددی دا دەبێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *