گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی بریندار دوای حەوتوویەک مانەوە لە نەخۆشخانە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، ڕەزا کازمی، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی موچەش، دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە خەوێندرابوو، کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی 1ی سەرماوەز، ڕەزا کازمی لەسەر ڕێگەی موچەش بۆ کامێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی بنکەی پۆلیسی موچەشەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و تەقەی لێکرا و چەند گوللەیەک بەر سنگی کەوت.

بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. پێویستە بگوترێ، هەر لە سەرەتای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی کوردستان و ئێرانەوە، هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانی پاسەوانی حکوومەتی تایبەت بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی شەڕ، زیاتر لە ٦٠ منداڵیان کوشتووە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *