ک.م.م.ک.:
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دوو برایان بە ناوەکانی “پەیمان دەربەندی و پێدڕام دەربەندی” لە پاوە ڕفاند و بردوویاننە شوێنێکی نادیار.
ههروەها له هەواڵێکی دیکه له شاری پاوەوه لێژنه ی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کرایەوە که، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، هێزه ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران دوو هاووڵاتیی به ناوەکانی ئوسامه عەزیزی و ئەرشیا خانی که هەردووکیان تەمەن 16 ساڵانن ڕفاندووە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
پێویستە بگوترێ کە ڕفاندنی هاووڵاتییان لە کوردستان و گواستنەوەیان بۆ شوێنی نادیار لە لایەن هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی هاووڵاتییانە و نموونەیەکی ڕوونی ڕفاندنە.
بۆیە ئەو هێزانە بەرپرسیارن لە تەندروستی هاووڵاتیان و پاراستنی گیانی ئەو هاووڵاتیانە کە زۆربەیان مێرمنداڵن، لە ئەستۆی بەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ک.ح