دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سنە و تیکاب

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتییەک لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی غەفووری شاری سنە بە ناوی دلێر نەسری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

پێویستە بگوترێ کە دلێر نەسری زیندانی پێشووی خەڵکی سنە، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا.

لە لایەکی دیکەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، هێزە تیرۆریستییەکانی سوپای پاسداران هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵانیان بە ناوی سیروان شیوخی لە شوێنی کارەکەی لە شاری تەکاب ڕفاند و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەمن هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسییەوە لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *