ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، خدر محەممەدی نووسەری کۆمێدی و توێژەری ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی، لەگەڵ کوڕەکەی هاوڕێ محەممەدی لە پیرانشار لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ڕفێنراو و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی بەدەستەوە نییە.
هەر لەو ڕۆژەو لە دەڕەشاری ئیلام، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، یوونس ئەسلمەرز ٤٠ساڵ تەمەن کوڕی هوشەنگ ـیان دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە ڕاگواست.
شەممە ٥ی سەرماوەز، هێزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسداران بە ٤ ماشێنی بێ تابلۆوە لە سنە، چوار مێرمداڵ بەناوەکانی، بابەک گەنجی، ئەحمەد نەقشبەندی، سەعدی مرادی و کەسێکی دیکە لە ناونیشانی نەزانراوە، ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستن.
شیاوی باسە کە، ڕفاندنی ئەم هاوڵاتیانە کە هەموویان ١٤ بۆ ١٥ ساڵیان تەمەنە، توندئاژۆیانە و بە کوتەک و لێدان و تەقە لەو خەڵکەی کە ڕێگیریان لە ڕفاندنیان دەکرد بووە.
هەروەها لە ڕۆژی هەینی ٤ی سەرماوەزیش لە شاری پاەر، هێزە ئەمنییەکان هاوڵاتییەکیان بەناونیشانی شایان ئینفرادی ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.ق.ش


