خۆپیشاندانرفێندراوسلایدەرگرتن و زیندان

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتێکی خەڵکی پیرانشار بە لێدان و تووندوتیژی

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو لە سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار هێرشیانکردە سەر ماڵی ڕەحیم پوور بەهرام گڵێنان لە گەڵ کوڕەکەی بە ناوی ئیدریس پوور بەهرام گڵێنان بە لێدان و پێدادان دەستبەسەریان کردن.

هەروەها ئەو سەرچاوە ئاگادارە ئاماژەی کرد کە، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران پاش شکاندن و خراکردنی ئامراز و پێداویستییەکانی ناو ماڵی ناوبراو پاش لێدان و پێدادانێکی خەست لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری پیرانشار ئازادیان کردوونە.

شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و دۆخی تەندروستی ئەو هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

Related posts

بەهار زەنگی بەند مامۆستای زانکۆی ئازاد لە سنە لە وانەوتنەوە بێبەری کرا

Rahim Kholafai

مەریوان: پاش 23 مانگ دەستبەسەری هاوڵاتییەک هێشتا بێ سەر وشوێنە

یەزدان قەنبەری بۆ زیندان گوازرایەوە

Rahim Kholafai

Leave a Comment