ک.م.م.ک
شەممە ۲۹ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتیەکی خەڵکی تکاب کە لە ڕەوتی خۆپیشاندان و مانگرتنە جەماوەرییەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا بوو، بە مێهران قوربانی ڕاگەیاندراوە.
جێی ئاماژەپێدانە، بەپێی ڕاپۆرتێکی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەو هاوڵاتییە دوای سێ ڕۆژ، بەو مەرجە ڕادەستی بنەماڵکە کراوە کە، دەبێت پرسە دوور لە چاوی خەڵک و ڕای گشتی ئەنجام بدرێت و بەتەواوی بەنهێنی لە گۆڕستانی شەریف ئاوا بەخاک بسپێردرێت.
ع. س