دەستبەسەری بەردەوامی هاوڵاتیان لە سنە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سوهەیب نادری و بەیان ساڵحی، هاوژین و چالاکی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

جێی سەرنجە؛ هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، وێڕای دەستبەسەری ئەم دوو هاوژینە، دەستیان دایە پشکنینی ماڵیان، پاشان بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

شیاوی باسە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *