بەردەوامی کووشتن و بڕینی هاووڵاتیان لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی یەکی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، فەرهاد “خوسرەوی ” تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی سولەیمان و دانیشتووی ماهیدەشت سەر بە شاری کرماشان، لە کاتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی لە شاری سنە گیانی لەدەست دا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەست دا بوو. و لە هەر هەمان ڕۆژدا بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گواستراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان ،ناوبراو لە ڕێکەوتی یەکی سەرماوەز دا لە گۆڕستانی چەقاسەفەر لە ماهیدەشت نێژرا.

ع. ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: