ک.م.م.ک:
دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، خوێندکارێکی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر بە ناوی محەممەد سەعید ئەمیری خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە زانکۆی ڕازی لە کرماشان دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ بەهۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی لەسەر ئاستی زانکۆکان، سەرکوتی توندی خوێندکاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەردەوامی دەستبەسەرکردنی خوێندکاران، بارودۆخ و چارەنووسیان لە زیندانەکاندا ڕوون نییە.
ر.خ