ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۲کوردی، هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە هاووڵاتییەکی بەناوی پارسا قوبادی، خەڵکی کرماشان کرد و لە ناوچەی چاوی بە سەختی بریندار کرا.
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەست کەوتوونە؛ هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر پەمپێکی گازۆڵی کرماشان و ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کرد و ژمارەیەک هاووڵاتییان بە گوللە بریندار کرد.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ پارسا قوبادی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بینایی لەدەستدا، دوکتورەکان ناچار بوون نێو چاوی دەربێنن و نابراو بینایی لەدەست دا.
ر.خ