ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ۱ی سەرماوەزی ۲۷۲۲ی کوردی، منداڵێکی تەمەن 14 ساڵ بەناوی کاران فیرۆزی کوڕی قادرو خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایان باسە کە، ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کردنی دا، لەلایەن هێزەکانی نابراوەوە ئەشکەنجە دراوە.
هەر لەم ئاراستەیە دا، هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی “واحد میران” خەڵکی شاری شنۆ ئەم ۲ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بەرەو شوێنێکی نادیار بردراوە.
جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س


