ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی مەریوان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ یەکشەممە ۲۱ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی ئاگرکەوتنەوەیێک لە دارستانەکانی نزیک گوندی “سێف”لەناوچەی مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویی دا و  ڕووبەرێکی بەرفراوان لەلێڕەوار و دارستانەکانی ئەو دەڤەرە بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە سوتێنران وبوون بەپۆلوو.

بەگوێرەی هەواڵەکان لەسەرەتای ئەوساڵەوە ٥۰۳ ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویان داوە و بەم ئاگرکەوتنەوەی دواییەوە بوو بە ٥۰٤ ڕوداو و لە ئاکامدا ڕووبەرێکی بەرفراوان لە ژینگە و لێڕەوار و دارستانەکانی کوردستان بوون بە پۆلوو و جگە لە خەساری ژینگەیی ، سرووشتی و مادی ،خەسارێکی لەڕادەبەدەری کلتووری و مانەوی لە پەیکەری دەروونی کۆمەڵگایی کوردستان و تاکە تاکی دانیشتوانی ئەم هەرێمە داوە و  قەرەبووکردنەوەی ئەم چەشنە کارەساتانە بەدەیان ساڵی دەوێ .کەبەداخەوە هیچ چەشنە پرۆگرام و پلانێک لەلایەن ناوەندە پێوەندی دارەکانی حکوومەتەوە بۆ گەڵاڵەکردن و نۆژەنکردنەوەی ئەم دیاردە لە ئارادا نییە و هەموو قورساییەکان لەسەر شانی خەڵکی وڵات پارێز و چالاکانی ژینگەی کوردستان دایە کە بە بێ هیچ یارمەتییەکی مادی و مانەوی پارێزوانی لە سرووشتی  ڕازاوەی زاگرۆس دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان