بارودۆخی ناجێگیری هاووڵاتییەک و رەوانە کردنی بۆ نەخۆشخانەیەک لە ورمێ

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی وەدەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، ئەیووب(ئاروین) عەبدۆ دانیشتوی شاری مەهاباد بە هۆی لێدانی بەزەبر و ئەشکەنجەی وەحشیانە و نامرۆڤانەی هێزە سەرکوتکەرەکانی سەر وەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ کرا.

شایەنی باسە کە، ناوبراو بە هۆی گرانی برینەکانی لە چووەتە حاڵەتی کۆما و هەنووکە لە بەشی ICUـی نە خۆشخانەکە لەژێر چاودێری چڕدایە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *