ک.م.م.ک:
یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، قوتابێکی مێرمنداڵ بە ناوی ئاڕش عەزیزی تەمەن ١٣ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێنرا.
هەر لەو بوارەدا، چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەر ٣ قوتابی کچ بە ناوەکانی ” ئایدا لوتفی” تەمەن ١٧ساڵ، “کیژان کەریمی” تەمەن ١٧ ساڵ و “شنۆ ئەحمەدی” تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی دێوەڵان(دهگلان )،لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ڕفێنران، کە هەواڵەکەشی چەند ڕۆژ لە مەو بەر لە لایان کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاو کرابۆوە.
جێگای ئاماژەیە کە، سەرەڕای پێکدادانی تووندی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و بەکارهێنانی چەکی نیوەقورس بۆ سەرکووتی خەڵک و ناڕازیان، و لە لایەکی ترەوە ڕفاندنی منداڵان و مێرمنداڵان، لە چەند شوێنێک ڕاپۆرتیان داوە کە، لە بارودۆخیان و جێگای بەندکرانیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر