ک.م.م.ک:
بەپێی سەرچاوەی متمانەپێکراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، تەرمی سەعدی شارۆخی یەکێک لە هاوڵاتیانی ناڕازی خەڵکی شاری بۆکان پاش ٢ ڕۆژ نادیاربوون لە ساردخانەی نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لەمبارەوە کوتوویە؛ بەرپرسانی ساردخانەی نەخۆشخانە لە پەیوەندییەکی تێلەفوونی لە گەڵ بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردووە، داوای کردووە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
ئەم سەرچاوە ڕوونی کردەوە، سەعدی شارۆخی لە ڕێی بەرکەوتنی فیشەک و دەیان زەبری چەقۆ گیانی لەدەستداوە.
ق.ش