ک.م.م.ک:
خوێندکارێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “نیما سووڵتانی ” خوێندکاری بەشی کاردەستکردەکانی زانکۆی هونەری تاران تەمەن ١٩ ساڵ، کە لە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی رابردوودا لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی تاران دا دەستبەسەر کرا بوو، تا ئێستا لە بەندیخانەی فەشافوویەی تاران لە دەستبەسەری دا ژیان تێپەڕ دەکات.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، دۆسیەی نیما سووڵتانی لە بەردەستی دادوەری تاوانکار ناسراو بە دادوەری مرۆڤ کووژ ” سەلەواتی ” دایە کە رێگە نادات ناوبراو دەستی بە پارێزەر ڕابگات و به دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد بکرێت، هەر بەو هۆکارەیە کەتا ئێستا لە بەندیخانەی فشافویه ڕاگیر کراوە.
ع. ر


