ک.م.م.ک:
دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی ناڕازی دیکە بە ناوی “مەسعوود تەیمووری ” لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی خەڵک دژی حکوومەت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لانیکەم ٦ کەس لە هاووڵاتیانی ناڕازی لە شاری جوانڕۆ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش بریندار بوونە.
ع. ر