بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی شەممە ۲۰خەرمانان، گەنجێکی ۲۱ساڵان بە ناوی محەمەد عەزیزی دانیشتوی گوندی گزانی گەورە لە ناوچەی ساڕاڵی سنە سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە؛محەمەد عەزیزی بە هۆی کێشەی بنەماڵە و کۆمەڵایەتی کە بەرهەمی بێکاری و هەژاری ناوبراو بوون ،دەستی داوەتە خۆکوشتن.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە بە پێی ئامارەکان، ئاستی خۆکوژیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا ، زیاتر لە رێژەی خۆکوژیەکان لە ئێرانە،تا ڕادەیەک لە ساڵی ۱۳۹٤ئیلام پلەی یەکەمی خۆکوژی لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ خۆی مسوگەر کردوە.
نەبوونی کار ،سەرکوت و هەبوونی فەرق وجیاوازی لە بوارە جۆراوجۆرەکانەوە کە بە شێوەێکی سیستماتیک لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت هۆکاری سەرەکی ڕێژەی زۆری خۆکوژیەکانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان