ک.م.م.ک:
یەکشەممە ۲۹ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بەناوی کارۆ ئومێدیان تەمەن ۱۹ ساڵ لە مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سەختی بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو پاش بریندار بوونەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بردرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێی باسە که تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕەوشی تەندروستی ئێستای ناوبرا بەردەست نییە.
ع. س