گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک لە دێولان بەتەقەی گێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردستا ، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی ئێران و بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی مەهاباد لە شاری دێولان، هێزە سەرکوتگەرەکانئ کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڵاتییەکی ۲۵ ساڵ تەمەنیان بەناونیشانی “موحسین نیازی” کوشت.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سەرلەبەیانی یەکشەممە لەگەڵ دەسپێکی خۆپیشاندانەکان لە دێولان، هێزە سەرکوتگەر و داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەرگرتنی مۆڵەتی ئازادی لە کوشتندا، خۆپیشاندەرانیان کردە ئامانج کە بەو هۆیەوە موحسین نیازی فیشەکی بەرکەوت، ناوبراو بەگرانی بریندار دەبێ و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، شەوی یەکشەممە ئەم هاوڵاتییە بەهۆی گرانی برینەکەیەوە گیانی بەخت کرد و هەنووکە هێزە ئەمنییەکانی ئێران، ئامانجیان ڕفاندنی ڕووفاتی ناوبراوە لە نەخۆشخانە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: