ک.م.م.ک:
یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەریاد وەیسی ” تەمەن ٣٣ساڵ خەڵکی گەڕەکی کەریم ئاوای شاری سەقز لە ڕەوتی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتیەکانی گشتی لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە سەختی بریندار بوو و رەوانەی نەخۆشخانەی شفا کرا و خەوێنراوە. و دۆخی تەندروستی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیێندراوە.
هەروەها و به هەمان ئاراستە ، شەممە ٢٨ی خەزەڵوەر هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “سەلاح عێزەتی ” تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی ئەسەدو اللە خەڵکی بڵوانئاوا(بلبان آباد) لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. و تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر