ک.م.م.ک:
شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ” محەممەد قاسمی “خەڵکی شاری ئابدانان لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای هێرش کردنە سەر ماڵی ناوبراو دەستبەسەری دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایدەگوێزن.
ع . ر