بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆستەم ئەرکیا ، گیراوی سیاسی خەڵکی ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنووکە لە دەیەمین ساڵی زیندانی کردنی دایە لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد و لە هەموو ئەم ماوەیە لەمافی پشوو بێبەش بووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە :ڕۆستەم ئەرکیا، زیندانی سیاسی کورد کە حوکمی۲۰ ساڵی لەسەرە، لە دە ساڵی رابردوو دا لەمافی مەرەخەسی بێ بەش بووە و هەنووکە وەکوو مەنفا«تبعید» لەزیندانی یەزد ڕاگیروە.
ناوبراوی ڕۆژی ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۳٨٥ی هەتاوی لەتاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراو بەخێرایی ڕاگوێزرا بۆگرتووخانەی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران لەشاری ورمێ.
لێپرسەرانی ئەمنی ئێران ناوبراویان بۆماوەی ۳مانگ خستە ژێر لێپرسینەوە وئەشکەنجەی بەردەوامەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری ودان پێدانان.
ناوبراو ڕۆژی ٥ی ۱۳٨۷ی هەتاوی لە دادگای شۆڕشی شاری خۆی بەرپرسایەتی دادوەر نەورووزی بەتۆمەتی محاربە (لەڕێگەی یەکێک لەحیزبە کوردییەکان)ئێعدامی بۆ بڕدرایەوە.ئەم حوکمە لەڕۆژی ۷ی ڕێبەندانی ۱۳٨٨لەدادگای پێداچوونەوەی ورمێ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕش داشکا وبوو بەدەساڵ زیندانی بە ودوورخراوەیی وناوبراو لە جۆزەردانی ۱۳٨۹ دوورخرایەوە بۆزیندانی ناوەندی یەزد.
نوێنەری دادستانی ورمێ پاش دیاری کردنی حوکمی ۱۰ساڵ زیندانی دەنگی ناڕەزایی بەرز کردەوە وخوازیاری هەڵکشانی بوو.هەربۆیە لەڕۆژی ۲۷ی ڕەشەممۆی ۱۳٨٨ی هەتاوی بووبە ۲۰ساڵ.
ڕۆستەم ئەرکیا لەسەرەتاکانی مەنفا بەهۆی جیانەکردنەوەی زیندانیانی ئاسایی لە سیاسی لەگەڵ گروپێک لەزیندانیان دەستی دایە مانگرتن لەخواردن کەپاش ٦ڕۆژ پەسەندکردنی داواکارییەکەیان کۆتایی پێ هێنا.
ئەم بەندکراوە سیاسیە لەزەمەنی قۆناخەکانی قەزایی لەهەبوونی پارێزەر بێ بەری بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان